عیراقی

بابل؛ رووداوێکی هاتوچۆ 13 قوربانی لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بابل؛ رووداوێکی هاتوچۆ 13 قوربانی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا-

هاتوچۆی عیراق رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای بابل11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 16ی نیاسانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق بڵاویکردەوە، لە پارێزگای بابل و لەڕێگەی نێوان بەغدا- حللە لە ناوچەی تونس دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداوە و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون. 
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ژمارە 6525 کەربەلا لە جۆری تاکسی هۆندانی ستارکس و ئۆتۆمبێلێکەکەی دیکەش ژمارە 519474  هەولێر لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر بووە.
 
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە "رووداوەکە بەهۆی خێرا لێخوڕین و بێئاگایی 100٪ی لاندکرۆزەرەکە روویداوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان