عیراقی
وەزیری نەوتی عیراق سێ رێگە بۆ هەرێم دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری نەوتی عیراق باس لەوە دەكات، سێ رێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت "سێ رێگە هەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی وزە و نەوت لەگەڵ هەرێم، ئەوانیش پێداچوونەوەیە بە گرێبەستەكان، دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كورد ستانو هەروەها بوونی دەسەڵاتی فیدڕاڵییە لە كێڵگە نەوتییەكاندا".
سەبارەت بە كێشەی بەنزین و تێچووەكەی ئاماژەی بەوەداوە، تێچووی یەك لیتر بەنزینی موحەسەن هەزار و 700 دینارە، بەڵام دەیفرۆشن بە هاوڵاتییان بە 650 دینار، هەروەها تێچووی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 900 دینارە و دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان بە 450 دینار.
لەماوەی رابردودا دادگەی باڵای فیدراڵی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی لەقەڵەمدا و بەپێی بڕیارێكی دادگەكە پێویستە مەلەفی نەوت و غازی هەرێم رادەستی حكومەتی فیدراڵ بكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوە رەتدەكاتەوە.
ر. ئ.