عیراقی
عیراق لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆییدا یەکەمی وڵاتانی عەرەبییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی کە لەسەر ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بڵاوکردەوە، بەپێی ریزبەندییەکە عیراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە و لەپێش هەریەکە لە قەتەر، سعودیە و ئیماراتەوەیە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، رێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە عیراق لە مساڵدا 8.9%یە و سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبی لەدوای عیراقەوەن، سعودیە بە رێژەی 7%، قەتەر 4.9%، کوەیت 5.7% و ئیمارات بەڕێژەی 4.9%.
راپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردوووە، ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆی عیراق بۆ ساڵی 2023 پاشەکشەدەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەپێش سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبییەوە دەمێنێتەوە جگە لە میسر، بەپێی پێشبینیی بانکەکە بۆ ساڵی 2023 ئاستی گەشەی عیراق و قەتەر وەک یەک دەبێت بە 4.5%، میسر بەڕێژەی 5%، سعودیە 3.8% و کوەیت 3.6% دەبێت.
بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاستی گەشەی پشکی تاک لە عیراق بەهەمانشێوە لەبەرزترین ئاستی وڵاتانی عەرەبیدایە، کە بەڕێژەی 6.3% پشکی تاک زیادیکردووە، لە سعودیە بەڕێژەی 5.5%، کوەیت و قەتەر 4.5%ـە.
ر. ئ.
ر. ئ.