عیراقی

43 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


43 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەستگیرکردنی 43 کۆچبەری نایاسایی راگەیاند کە لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە ھاتوونەتە خاکی عیراق.

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند "ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق توانیویانە 43 کۆچبەری وڵاتانی کیشوەری ئاسیا دەستگیر بکەن کە بە نایاسایی لە رێگەی وڵاتێکی دراوسێوە پەڕیونەتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھاتوونەتە خاکی عیراق".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای دەستگیرکردنی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە، رێکاری یاسایی بەرانبەریان گیراوەتەبەر بەپێی مادەی 24ی یاسای نیشتەجێبوونی عیراق و رووبەڕووی دادگە دەکرێنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان