عیراقی
هەوڵی تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوی عیراق چڕدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە هاوپەیمانەكانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن و دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی ئێستا رادەگەیەنن، ئەندامێکی دەوڵەتی یاساش دەڵێت، گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و رەوتی سەدردا ھەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک.

لە لێدوانێکدا مەحمود سەلامی، ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، خاڵی ناکۆکی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەوەیە کە سەدر داوای پرۆژەی زۆرینەی نیشتمانی دەکات، بەڵام ئەو پرۆژەیە سوودی بۆ عیراق نابێت، چونکە پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای تەوافوق و ھاوبەشی بنیادنراوە و دوایین بڕیاری دادگەی فیدراڵیش ئەو بابەتەی روونکردووەتەوە .
ئەندامەکەی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاندووە، سەرباری ناکۆکییەکان، بەڵام گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکانی چوارچێوە و رەوتی سەدر ھەیە بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن و پێکەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی پێکبھێنن بە ئامانجی پێک‌ھێنانی حکومەتی داھاتووی عیراق.
یه‌كی تشرینی یەکەمی ساڵی(1-10-2021) رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.
ر. ئ.
یه‌كی تشرینی یەکەمی ساڵی(1-10-2021) رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.
ر. ئ.