عیراقی

وەزارەتی دەرەوەی عیراق: هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا دژی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دەرەوەی عیراق: هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا دژی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت بێدەنگ نابن لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات عێراق ئەو کردەوەیە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەی دادەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان رەتدەکەینەوە و بەتووندی سەرکۆنەی هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا لە خاکی عیراقدا دەکەین لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین کە بەڕێگەی هێڵیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەکە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "عیراق ئەو کردەوەیە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەی دادەنێت، هەروەها دژی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باشە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتی دەرەوەی عیراق رەتیدەکاتەوە عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ ململانێکان و یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە دەرەکییەکان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان