عیراقی
بڕیاری نوێ لەبارەی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەوە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی عیراق سەرجەم بڕیارەکانی لەبارەی رێگەپێدان بۆ رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل هەڵوەشاندوە کە بڕیارەکە تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان.
یاس خوزەیر، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردن "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی وڵات ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 تارق روبەیعی، بەڕیوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئە بڕیارانەی بەشێوەی تایبەت و کاتی رێگەی دەدا شۆفێران بەشێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەشبکەن".
ئاماژە بەوەکراوە "سەرجەم ئەوانەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەشدەکەن بە سەرپێچیکار دادەنرێن و بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن".
س،ر