عیراقی
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئەردۆغان بە "درۆ" دەخاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رەتیدەکاتەوە هیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ تورکیا ھەبێت سەبارەت بە هێرشەکانیانیان بۆسەر پەکەکە لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رەتیدەکاتەوە هیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ تورکیا ھەبێت سەبارەت بە هێرشەکانیانیان بۆسەر پەکەکە لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا پێشێلکارییە بۆ سەروەری و یەکڕیزی خاکی عیراق، ترس و زیانیشی بۆ ھاوڵاتییان ھەیە، ئەنقەرە ھیچ ھەماھەنگییەکی لەگەڵ بەغدا سەبارەت بەو ئۆپراسیۆنانە نەکردووە و ئەوانەشی بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە کارکردنی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە دوورە لە راستییەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "یاداشتێکی ناڕەزایی توندیان ئاراستەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کردووە و تا ئێستاش ھیچ وەڵامێکی ئەو یاداشتەیان نەدراوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامن لەڕێی پەیوەندییە دیپلۆماسییە فەرمییەکانەوە".
راشی گەیاندووە "عیراق مافی خۆیەتی لەڕێی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکار بگرێتەبەر".
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "بـە هەمـاهـەنگی لـەگـەڵ حـکــومــەتـی عـیـراق ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پەکەکە ئەنجام دەدەین، سوپاسی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەم".
ر. ئ.