عیراقی
رێککەوتنێکی نوێ لە پەرلەمانی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینیدەکرێت رێککەوتن لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئەو رێککەوتنە نەکرێت چەقبەستوویی سیاسی بەردەوام دەبێت.
محەمەد سەیهود، ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "سەرجەم لایەنەکان هەستیان بە گرنگی رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە".
ئاماژەی بەوەکرد "پێشبینیدەکرێت رێککەوتن لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر بکرێت و چەقبەستویی دۆخی سیاسی دوای جەژنی رەمەزان کۆتایی پێبێت، ئەگەر ئەو رێککەوتنەش نەکرێت چەقبەستوویی سیاسی بەردەوام دەبێت".
باسی لەوەشکرد "رێککەوتنی نێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە جۆرێک دەبێت کە هیچ لایەنێک تیایدا پەراوێز ناخرێت، هەروەها گفتوکانیش خێرا دەبن لەپێناو کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسیی لە نزیکترین ماوەدا".
س،ر