عیراقی

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق: یەدەگی ئاو نزیکەی لە 50% کەمیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق: یەدەگی ئاو نزیکەی لە 50% کەمیکردووە
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی باڵای وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت یەدەگی ئاوی عیراق ئەمساڵ زۆر کەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاماژەی بەوەکرد هۆکارەکەشی بۆ کەمی رێژەی باران بارین دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا بێت عەون دیاب، راوێژکارێکی باڵای وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە "یەدەگی ئاوی عیراق ئەمساڵ زۆر کەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی نزیکەی 50% کەمیکردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کەمبوونەوەی ئاوی یەدەگ لە عیراق بەهۆی وشکەساڵی بەردەوام و کەمی رێژەی بارانبارین و نزمبوونەوەی ئاستی روبارەکانی عیراقە".

ئەوەشی وتووە "ئەمە ئاگادارکردنەوەیەکە بۆمان کە چۆن سەرچاوە ئاوییەکانمان لە هاوین و زستانی داهاتوودا بەکاربهێنین، دەبێت ئەم هۆکارانە رەچاو بکەین کاتێک پلان بۆ کەرتی کشتوکاڵ دادەنێین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب