عیراقی
کازمی بۆ داعش: جگە لە مردن بژاردەیەکی ترتان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆ سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دژی پاشماوەکانی داعش و رایگەیاند "هیچ بژاردەیەکی ترتان نییە جگە لە مردن".

ئەمڕۆ 23ی نیسانی 2022 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە جلی سەربازییەوە لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپا و حەشدی شەعبی کۆبوویەوە و رایگەیاند "ئەمیری نوێی داعش لەناودەبەین".
کازمی جەختیکردەوە لەسەر "پێویستی پابەندبوون بە فەرمانە سەربازییەکان و راسپاردەکانی فەرماندەیی".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق دەڵێت "ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە وشکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و راوەدوونانی چەکدارانی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکانە".
ر. ئ.