عیراقی

"عیراق پێویستی بە ئاوە نەک بەنداو"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"عیراق پێویستی بە ئاوە نەک بەنداو"
مەودا میدیا-

 تائێستا بەنداوی دوكان و دەبەندیخان 17 مەتریان ماوە بۆ ئه‌وه‌ی پڕببن، بەنداوی موسڵیش 13 مەتر و بەنداوی سەرساریش بۆشایی گەورەی هەیە، راوێژكاری وه‌زاره‌تی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق "عیراق پێویستی بە ئاو هەیە نەك بەنداو".

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراق عەون  زیاب، راوێژكاری وه‌زاره‌تی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق  رایگەیاند "ئاستی ئاوی روباری دیجلە ئەمساڵ  بەرزنەبووەتەوە، ئەوەش پەیوەستە بە پلانی كاركردنی وەزارەتەوە، وەزارەت بە شێوەی كۆدكراو و بابەتیانە كار لەسەر كۆگاكردن دەكات، بۆ ئەوەی ئاو بە ئەندازەی پێویست لەدەست نەدەین، ئەوەش ئەو بنه‌مایه‌یه‌ كە ئێمە كاری لەسەر دەكەین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوایین ئاودێری كە تەواوكراوە ئاودێری بەرهەمهێنانی گەنمە، ئەوەش وادەكات، كە جگه‌ لە كشتوكاڵی سەوزە و باخەكان پێویستیان بە ئاو نەبێت، دەشڵێت "پێویست ناكات بەنداوی دیكه‌ دروست بكەین، تەنها ئەگەر بمانەوێت بۆ بەرهەمێنانی كارەبا دروستیان بكەین، نەک مەبەستی كۆگا، چونكە لە بەنداوەكان و كۆگاكاندا بۆشایی زۆر گەورە هەیە، كە دەتوانێت هەر بڕە ئاوێكی تێبكرێت".

باسی لەوەشکرد "لە بەنداوی دوكان و دەبەندیخان 17 مەتریان ماوه‌ پڕببن، بەنداوی موسڵیش 13 مەتر و بەنداوی سەرساریش بۆشایی گەورەی هەیە، بۆیە پێویست بە دروستكردنی بەنداو ناكات، عیراق پێویستی بە ئاو هەیە نەك بەنداو".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان