عیراقی

وردەكاری ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین دژ بە چەکدارانی داعش ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین دژ بە چەکدارانی داعش ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەمڕۆ شەممە پوختەیەك لە وردەكاری ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاینی  راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنەكە بە سەرپەرشتی و چاودێری مەیدانی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەڕێوەدەچێت.

لیوا یەحیا رەسوڵ،  وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ  ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاندووە "دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین بە سەرپەرشتی و چاودێری مەیدانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستیپێكرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم ئۆپراسیۆنە بە بەشداری بەشە جیاجیاكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و دەزگای دژەتیرۆر و پاسەوانی سنوور و هێزەكانی حەشدی  شەعبی و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فرۆكەوانانی سوپا بەڕێوەدەچێت، هەروەها ئۆپەراسیۆنێكی فراوانە لە چەند شوێنێك بۆ پشتكنین و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای ئەنبار".

لیوا یەحیا رەسوڵ باسی لەوەشکرد "كە هێزی تایبەتی و هێزی وەڵامدانەوەی خێرا بەشدارییان كردووە و لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەكان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی چەكدارانی داعشە لە بیابانەكانی خۆرئاوا كە بیابانێكی فراوان و گەورەیە، هەروەها چەمی قوڵی تێدایە".

رونیشیكردووەتەوە "رێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئەوەیە كە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام بێت بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستان و رێگرتن لە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی، هاوكات رێنمایی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەوەیە توانای هەواڵگری چڕبكەینەوە بۆ ئەوەی ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین، هەروەها دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان