عیراقی

ماوەکەی سەدر بەرەو کۆتایی دەچێت و لایەنەکانیش هەر لە شوێنی خۆیانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەکەی سەدر بەرەو کۆتایی دەچێت و لایەنەکانیش هەر لە شوێنی خۆیانن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەو ماوەیەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دیاریکردووە بۆ رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پرسەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتر لە 20 رۆژی ماوە و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی نوێ نییە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی لایەنەکان و پێشنیازی نوێ بەردەوام هەیە لەنێوان لایەنەکاندا، بەڵام هیچ رێککەوتن و بڕیارێکی نوێ نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دوای جەژن دارا سێکانیانی وتی "بە ئەگەری زۆرەوە لەدوای جەژنی رەمەزانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا سەرۆک و جێگرەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەو لیژنانەی دیاریکراون تاڕادەیەک دەستییانکردووە بە کارەکانی خۆیان و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن".

رۆژی پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەین کە پرۆسەی سیاسییان پەکخستووە بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە رەوتی سەدر بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی عیراق لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تاوەکو 9ی ئایاری 2022 کە چل رۆژ دەکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان