عیراقی
لە دوو رووداوی جیادا ژن و پیاوێک کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوە ئەمنییەکانی شاری بەغدا ئاشکرایانکردووە ئەمڕۆ شەممە لە دوو رووداوی جیادا ژن و پیاوێک کوژراون، هەرچەندە هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنەکە روون نەبووەتەوە و نازانرێت خۆکوژییە یان تاوانکارییە.
ئەمڕۆ شەممە 23ی نیسانی 2022 سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی هەواڵی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە "زانیاریان پێدراوە لەسەر بیستنی دەنگی تەقە لە گەڕەکی حەی نەسری رۆژهەڵاتی بەغدا، کاتێک هێزەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە ژنێک کە لەدایکبووی ساڵی 1996 شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە و چەکەکەی لە تەنیشتبووە لە ژووری نووستنەکەیدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوژی بێت، بەڵام گومانی ئەوەش دەکرێت کوژرابێت، بۆیە مێردەکەی کە کارمەندە لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە".
هاوکات هەر ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی حەی عوزامی باکووری بەغدا لە دوکانێکی هەلاجیدا خاوەنەکەی کوژراوە و دەمانچەیەک و چەقۆیەک لە تەنیشتییەوە بەجێهێڵدراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڕێی کوژراوەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
س،ر