عیراقی

بۆ باسکردن لە هێرشەکانی تورکیا وەزیری دەرەوەی عیراق دەبرێتە پەرلەمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ باسکردن لە هێرشەکانی تورکیا وەزیری دەرەوەی عیراق دەبرێتە پەرلەمان
مەودا میدیا-

بڕیارە سبه‌ینێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق دەکات لەگەڵ پەرلەمانتاران کۆبێتەوە.

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند "سبەینی یەکشەممە 24ی نیسانی 2022 كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و نزار خه‌یروڵا، بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تەکە بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كرێن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەگەڵ پەرلەمانتاران ئەنجام دەدەن".

ئاماژە بەوەكراوە "كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی فراکسیۆنی سه‌در و بە واژووی زیاترله‌ 50 په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌ستدرژییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی عیراق به‌رزیان كردبووه‌وه‌".

لە شەوی 17ی نیسانی 2022 دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی زەمینی بۆسەر زاپ، مەتینا، ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە شەوی 15ی نیسانی 2022وە هێرشی ئاسمانی بۆ ئەو ناوچانە دەستیپێکردبوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان