عیراقی

فەرماندەیەکی باڵا کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیەکی باڵا کوژرا
مەودا میدیا-

دەستەى حەشدی شەعبى عیراق، کوژرانى یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانى راگەیاند، لە چوارچێوەى (ئۆپەراسیۆنى  ئیرادەی پۆڵاین) لە پارێزگاى ئەنبار، دەشڵێت "سەرکردە سەربازییەکە بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراوەوە کوژراوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەستەى حەشدی شەعبی کوژرانى ئەو سەرکردەیەى خۆى بڵاوکردەوە و  دەشڵێت  "ئەو سەرکردەیەى حەشدی شەعبی ناوى ئەبوحەسەن جابرى بووە و بەرپرسی کەتیبەى پاڵپشتى لیواى 14ـى حەشدی شەعبی بووە، بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکەوە لە بیابانى ئەنبار گیانى لەدەستداوە".
 
ئەوە لە کاتێکدایە لە 23ی ئەم مانگەوە هێزە ئەمنییەکانى عیراق ئۆپەراسیۆنى  ئیرادەی پۆڵاین-یان لە دژى چەکدارانى داعش لە سنوورى پارێزگاکانى دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار دەستپێکرد.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان