عیراقی

هاتوچۆ 50 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆ 50 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كات
مەودا میدیا-


هاتوچۆی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەبێت شۆفێران پابەندبن بە رێكاره‌كانی به‌كارنه‌هێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی لەکاتی شۆفێری کردندا و بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت بڕی 50 هەزار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق، به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له‌لایه‌ن لیوا تاریق ئیسماعیل حسێن، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی هاتوچۆ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 14ی ئایاری 2022ه‌وه‌ رێكاره‌كانی به‌كارنه‌هێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی توندده‌كاته‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ی 25 له‌ یاسای هاتوچۆ ژماره‌ 8ی ساڵی 2019، به‌بڕی 50 په‌نجا هه‌زار دینار شۆفێری سه‌رپێچیكار سزاده‌درێت. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، شۆفێر و سه‌رنشینه‌كه‌ی ته‌نیشتی له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ئه‌گه‌ر پشتێنی سه‌لامه‌تیان نه‌به‌ستبێت یاخود منداڵی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ ئه‌گه‌ر له‌ ته‌نیشتی شۆفێربێت و پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كارنه‌هێنابێت، سزای هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه‌ و له‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلیش غه‌رامه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان