کوردستانی

ده‌نگدانى تایبه‌ت كۆتایی هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگدانى تایبه‌ت كۆتایی هات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ڕێوه‌چوو، كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ش كاته‌كه‌ى كۆتایی دێت و درێژناكرێته‌وه‌.

كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند "كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كۆتایی دێت و واده‌كه‌ش درێژناكرێته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "كاتژمێر شه‌ش سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌وه‌ستن و هیچ ده‌نگێك حسابناكرێت و پرۆسه‌كه‌ش زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌چووه‌".

رێژه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ هه‌ر سێ پارێزگای هەرێم

هه‌ولێر %98.5
سلێمانى %98
دهۆك %95

هەروەها "به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمیسیۆن، رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت سه‌رو سه‌دا 85 بووه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan