کوردستانی
ئامادهكاریی بۆ حهجى ساڵى 2026 دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەجی 2026 رۆژی پێنجشەممەى ئهم ههفتهیه دەست بە تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی دەکات و تاقیکردنەوەکەش لەسەر هەردوو کتێبی (کتاب الحج ) منهاج النووی و (کتاب الحج ) فقه المنهجی دەبێت.
بهڕێوبهرایهتیی گشتیی حهج و عومرهى ههرێم بڵاویكردهوه "لیژنەیەکی پسپۆر و شارەزا راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حەجی ساڵی 2026 و تاقیکردنەوەی هەموو مامۆستایان لەیەک کاتدا ئەنجام دەدرێت و پرسیارەکانیش بۆ هەموو مامۆستایانی بەشداربوو لە هەموو هەرێمی کوردستان یەک پرسیارە و هیچ جیاوازییەک نییە لەیەک کاتیشدا تاقیکردنەوەکە دەست پێدەکات و کۆتایی پێدێت".
باس لهوهشكراوه "تاقیکردنەوەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە لە هەرسێ شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجام دەدرێت بەجۆرێک مامۆستایانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە مزگەوتی ( سەواف )،لە پارێزگای هەولێر تاقیکردنەوە دەکەن کە ژمارەیان 150 مامۆستایە و مامۆستایانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین لە مزگەوتی (مامۆستا عبدالکریم مودەرس ) لە شاری سلێمانی تاقیکردنەوە دەکەن و مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە مزگەوتی (جودی) لە شاری دهۆک تاقیکردنەوە دەکەن".
له ماوهى پێنج ساڵى رابردوو، زیاتر لە ١٨٠ مامۆستای ئایینی پرۆسەی حەجیان وەکوو مورشید و موفتی بە خۆرایی و بێ بەرانبەر ئەنجام داوە و زیاتر لە 700 مامۆستای ئایینییش سوودمەند بوون لە گەشتی عومڕە بەشێوەیەکی بێ بەرانبەر و بە خۆرایی و پرۆسەکەیش تاوەکوو ئێستا بەردەوامە.
ع
بیروڕا


