تەندروستی

چەند رێنماییەک بۆ خەوێکی تەندروست

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەک بۆ خەوێکی تەندروست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

خەوتن دەبێتە هۆی ئارامی و حەسانەوەی مێشک و هەبوونی وزە بۆ ئەنجامدنی چالاکییەکانت و هەتا بۆ هەبوونی لەش و لارێکی رێک، چونکە نەبوونی خەوی تەندروست دەبێتە هۆی قەڵەوی، پسپۆڕانیش پێشنیازدەکەن بۆ خەوێکی ئارام و تەندروست چەند کردارێک ئەنجام بدەن، ئەوانیش:

- دوورکەوتنەوە لە لایتی رەنگ شین، چونکە وادەکات ئەو هۆرمۆنەی کە دەبێتە هۆی ئاسوودەیی ناهێڵێت مێشک دەریبات.

- لە کۆتایی رۆژەکەت دووربکەرەوە لە خواردنەوە کافاینەکان.

- هەوڵبدە کە شەوان لەکاتی خۆیدا بخەویت و بەیانیانیش لەکاتی خۆیدا هەستیت لە خەو.

- خواردنەوە کحولییەکان مەخۆرەوە.

- جێگەی خەوتنەکەت با رێک و پێک و پاک بێت.

- پلەی گەرمی ژوورەکەت گونجاوبێت.

- خواردن مەخۆ لە شەودا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە