گشتی
بۆچی ناو و لۆگۆی بلوتووس ئاماژەیە بۆ ناوی پاشایەكی دانیمارك؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-ژاڵە محەمەد
یەكێك لە پاشاكانی دانیمارك بەناویی "هاڕاڵد بلاتنێد" لەو وایكینگانە بوو دەسەڵاتی دانیماركیان بەدەستەوە بوو، ئەو حوكمڕانی بەسەر دانیمارك و بەشێك لە ئەڵمانیا، نەرویج و سوید دا دەكرد، هاڕاڵد بە هۆی ئەوەی یەكێك لە ددانەكانی رەنگی شینی لەخۆ گرتبوو پێیان دەوت "بلوتووس".
لەساڵی 1997 كۆمپانیایەكی سویدی بە ناویی "ئێریكوسۆن" بۆ هەڵبژاردنی ناویی ئەو تەكنۆلۆژیایەی بەرهەمی هێنا بوو نازناویی هاڕاڵدی بەكارهێنا، هۆكاری هەڵبژاردنەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو پاشایە رۆڵێكی بەرچاویی بۆ دروستكردنی پەیوەندیی لەنێوان گەلان لەناوچەی "ئەسكەندەنافی" بینیوە.
بۆ هەڵبژاردنی لۆگۆی بلوتووس دوو پیتی ناویی "هاڕاڵد بلاتنێد" بە شێوازی نوسینی سەردەمی وایكینگەكان بەكارهێنراوە.
ئەو پاشا دانیماركییە نزیكەی 30 ساڵ حوكمڕانی ئەو وڵاتە و 15 ساڵیش پاشای سوید بووە.
ك. م