تەندروستی

ئایا کەروێشکە خەو یان خەوی کورت زیانی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا کەروێشکە خەو یان خەوی کورت زیانی هەیە؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کورتە خەوی نیوەڕوان دەتوانێت بیرەوەرییە ناخۆشەکان بێنێتەوە یادی مرۆڤ، لەلایەکی دیکەشەوە دەبێتە هۆی گەشەی زیاتری مێشک لەدوای هەستان لەخەو.

چاوەڕواندەکرێت خەوی کورت رۆژانە ببێتە هۆی نوێی بوونەوەی بەشێک لە مێشک بۆ ئەو کەسانەی کە شتیان بیرچووەتەوە، بە تایبەت لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی یان روودانی رووداوێکی ناخۆش و پڕ لە تووندوتیژە.

لەکاتی خەودا بەشێک لەو بیرەوەرییانەی کە لە مێشکی مرۆڤدایە دەگوازێتەوە بۆ بەشێکی دیکەی مێشک بۆ ئەوەی زیاتر بمێنێتەوە ئەم کارە لەکاتی خەودا ئەنجام دەدرێت، کاریگەری خەوی باش دەتوانێت دوای چەندین ساڵ خۆی دەرخات و وەک خەیاڵێک زۆر شت بێنێتەوە بەرچاوی مرۆڤ.

لە هەندێک کاتدا نەخەوتن بۆ مرۆڤ بەتایبەت ئەو کاتەی رووبەڕووی کارەساتێکی قورس دەبێتەوە و مێشکی زیانی پێدەگات باشترە وەک لەوەی خەویی لێبکەوێت.

لەئێستادا زانایان لە هەوڵی ئەوەدان بزانن تا چەند خەویی قووڵ کاریگەری لەسەر ترس و دڵەڕاوکێی مرۆڤ دروستدەکات, بۆیە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان دەستپێکردووە و سەرقاڵی تاقیکردنەوەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان