تەندروستی

له مەودا میدیا-وه وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم هەواڵێكی خۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


له مەودا میدیا-وه وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم هەواڵێكی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوانەی لە سلێمانی توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون تەندروستیان زۆر باشە و هیچ گرفتێكیان نییە.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هاوڵاتیانەی لە سلێمانی توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون دۆخیان زۆر باشە و هیچ ترسێكیان لەسەر نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەكەین ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون بەخێرایی چاك ببنەوە و رەوانەی ناو كەسوكاریان بكرێتەوە، هەروەها ئەو ژنەش كە توشی كۆرۆنا بووە لە هەولێر ئەویش باری تەندروستی باشە".

وتیشی "هیچكام لەو هاوڵاتیانەی كە توشی كۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەكی توندیان تێدا نییە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان