کوردستانی
كۆرۆنا ئێرانی كردوەتە گۆڕستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بڵابووەوە، لەو وڵاتە زۆرترین مردن بەو نەخۆشییە تۆماركراوە.
سەرەتا ڤایرۆسەكە لە پارێزگای قوم بڵاوبووەوە، ئەویش دوای ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی گەشتی چینیان كردبوو دواتر گەڕابوونەوە بۆ وڵاتی ئێران، پاشان ڤایرۆسەكە بڵاوبووەوە و لەئێستادا لە بەشێكی زۆری پارێزگاكان و بگرە شارە كوردییەكانیش ئەو ڤایرۆسە بڵاوبوەتەوە.
بەگوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ئێران تائێستا زیاتر لە 7 هەزارو 160 كەس بونەتە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 237 كەس بەرزبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكان رۆژانە لە وڵاتی ئێران زیاتر لە 500 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، بە جۆرێك نەخۆشخانەكان پڕبوون لە توشبووانی كۆرۆنا.
لە كۆی ئەوانەی توشبوون تائێستا 2هەزارو 400 كەس باری تەندروستیان باش بووە، هەروەها تائێستا لە شارە كوردییەكان نزیكەی 70 كەس توشی كۆرۆنا بوون.