کوردستانی

رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ئەمساڵ بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا -
 
بەپێی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2023 بریتییە لە 199 ترلیۆن و 22 ملیار و 11 ملیۆن دینار و داهاتی خەمڵێنراویش 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن دینارە.
 
بەپێی رەشنووسی پرۆژە یاسای قەبارەی کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2023 بریتییە لە 64  ترلیۆن و 469 ملیار و 192 ملیۆن دینار، ئەم پرۆژە یاسایەش رۆژانە هەرێمی کوردستان پابەنددەکات بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت.
 
بەهای دۆلار لە پرۆژە یاسای بودجەدا بۆ ساڵی 2023 بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە و نرخی هەر بەرمیل نەوتێک بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan