ئابووری

پاره‌ى به‌شه‌خۆراك زیادده‌كرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى به‌شه‌خۆراك زیادده‌كرێت؟

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه‌ پاره‌ى به‌شه‌حۆراك زیادكرابێت و ده‌ڵێت جارێ ته‌نها پێشنیارێكه‌.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاری زیادكردنى پاره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ ته‌نها پێشنیارێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى عیراقه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق".

وتیشى "هه‌تا ئێستا له‌ چوارچێوه‌ى پێشنیار ماوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى له‌سه‌ر بدات و به‌مزوانه‌ ناكرێت".

له‌ عیراق زیاتر له‌ 38 ملیۆن كه‌س ناویان له‌ پسوڵه‌ى به‌شه‌خۆراك تۆماركراوه‌ و به‌پێى دوایین ئامار، نزیكه‌ى 20 ملیۆن هاوڵاتیی پشت به‌ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ ده‌به‌ستن و به‌كاریده‌هێنن، له‌ ئێستادا بۆ هه‌ر كه‌سێكیش 500 دیناره‌، بریكاره‌كان 750 دینار وه‌رده‌گرن، بڕیار وایه‌ ئه‌گه‌ر زیادبكرێت، ده‌بێته‌ 1000 دینار.

ع
Qaiwan
Qaiwan