کوردستانی
سبەینێ دوو شەقامی سەرەکی شاری سلێمانی دادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی ئەنجامدانى چەند چالاکییەک و هاوکات ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک مەحمود، شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "لە کاتژمێر 9:00ى بەیانى سبەینێ دووشەممە 20ی ئاداری 2023 بەهۆى ئەنجامدانى چەند چالاکییەک و هاوکات ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک محمود، شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار".
ئاماژە بەوەکراوە "دوابەدوای تەواوبونی ماراسۆنەکە شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە و داوا دەکەن شۆفێران لەکاتى چالاکییەکان شەقامەکە بەکارنەهێنن".
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو "بەهۆی چالاکییەکانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ لەکاتژمێر (12:00) ی نیوەڕۆی 20/3/2023 بەربەستدەکرێت و تا کۆتاییهاتنی ئاهەنگ و فێستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەستدەکرێت و بۆ رۆژی دواتر دوبارە شەقامەکە بەڕوی شۆفێراندا دەکرێتەوە و شەقامەکە لەکاتى داخستندا تەنها بۆ پیادەڕەوان دەکرێتەوە".
ئەوەش هاتووە "لە رێکەوتی 20/3/2023 لە 12:00ى شەو و بۆ ماوەى 24 کاتژمێر هاتوچۆى بارهەڵگرەکان قەدەغەیە بۆ ناو سنوورى سەیرانگەى دوکان".
س.ر

بیروڕا