کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە هێرشی کردووەتە سەر کەسێکی دەروون نەخۆش
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، تۆمەتبارێک هێرش دەکاتە سەر کەسێکی دەروون نەخۆش و لێیدەدات، دوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە تیمەکانمان توانییان دەستگیری بکەن.
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە کەسێک بە توندی هێرش دەکاتە سەر کەسێکی دەروون نەخۆش و لێی دەدات، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا دوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە توانییان تۆمەتبارەکە دەسگیربکەن بە ناوی (د، ع، ع) ".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا تاوانبار (د، ع، ع) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن".
ڤیدیۆی رووداوەکە
https://fb.watch/jmROLpaMYm/
ر.ع
ڤیدیۆی رووداوەکە
https://fb.watch/jmROLpaMYm/
ر.ع
بیروڕا



