ئابووری

لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بڕیارێكدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بڕیارێكدرا
مەودا میدیا-

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان لەنێوان پارێزگا و قەزاكاندا بگوازنەوە ئەمەش لە پێناو بەرزنەبوونەوەی نرخی مریشك و هێلكە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایان كرد رێگەیان پێ بدرێت كە پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە لەنێوان پارێزگاو قەزاو ناحییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە "دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە، لەئێستاشدا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆكان و قائیمقامەكان كار ئاسانیان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان.

لای خۆیەوە نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و خاوەن كێڵگەكاندایە، بەهۆیەوە رێگری لە بەرزبوونەوەی هێلكەو مریشك دەكرێت لە ناو شارەكاندا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەو شێوازەی پێشتر بەردەوامبویانەیە لە ناوچەكاندا كە بەرهەم و خواست كەمە نرخ زۆر بەرزدەبووە و ئەوەش لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نەدەبوو".

ناز عەبدوڵا هەروەها وتی "لە سلێمانی ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار تەن مریشك بەرهەم دێت و تەنیا 65 هەزار تەن بەشی پێویستی ناوخۆ دەكات، ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت بۆ شار و ناوچەكانی تر ببرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان