عیراقی

حه‌لبوسی: روونكردنه‌وه‌م ده‌وێت... دادگا: بڕیاره‌كه‌ یه‌كجاره‌كییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌لبوسی: روونكردنه‌وه‌م ده‌وێت... دادگا: بڕیاره‌كه‌ یه‌كجاره‌كییه‌
مه‌ودا میدیا -

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی عیراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاره‌كه‌ی به‌ بابه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر وه‌سفكرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ سه‌ر به‌ سوننه‌ی عیراقه‌، پاش ره‌خنه‌گرتن له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا، رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ داوای روونكردنه‌وه‌ ده‌كات له‌ دادگا، له‌به‌رامبه‌ردا دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مان به‌ بڕیارێكی یه‌كجاره‌كیی (قه‌تعیی) وه‌سفكردووه‌، كه‌ بواری پێداچوونه‌وه‌ (ته‌مییز)ی نییه‌. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی هەڵوەشاندەوە و بڕیاره‌كه‌ش پله‌ی كۆتایی وه‌رگرت و دادگا ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی كرد. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كاتێك كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌یشت.

دارا سێكانیانی، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی " حه‌لبوسی هاته‌ هۆڵی په‌رله‌مان و باسی ئه‌و زانیارییه‌ی كرد كه‌ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ هه‌یه‌، پاشان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشت و رۆیشت".

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، پێشتر له‌یس دلێمی، په‌رله‌مانتاری عیراق سكالای له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ دادگای فیدراڵی عیراق تۆماركردبوو، له‌كاتێكدا له‌یس دلێمییش ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، له‌دایكبووی ساڵی 1981ی قه‌زای كه‌ره‌مه‌یه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباری سوننه‌نشین له‌ خۆرئاوای عیراق. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان