جیهانی

دۆخەكە لە ئێران مەترسیدارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخەكە لە ئێران مەترسیدارە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی تری تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە وڵاتەكە بڵاوكردەوە و تەنها لە 24 كاتژمێر زیاتر لە هەزار و 400 كەس تووشبوون.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "رۆژ بەڕۆژ تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران لە زیادبووندان و لە 24 كاتژمێری رابردوو هەزار و 411 كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە "كۆی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەكە 23 هەزار و 49 كەسی تێپەڕاندووە و تائێستاش هەست هەزار و 376 كەس چاكبوونەتەوە".

ئەوەشی ئاشكراكردووە "تائێستا ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە هەزارو 812 كەس دەبن و ژمارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان