جیهانی

15 ويلایەتی ئەمریكا زەنگی مەترسیان لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


15 ويلایەتی ئەمریكا زەنگی مەترسیان لێدا
مەودا میدیا-

تا دێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا روو لەزیادبوونەو 15 ویلایەتی ئەو وڵاتەش چوونە دەرەوەیان قەدەغەكرد.

بەپێی دواین ئامارەكان، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 50 هەزار نزیك دەبێتەوە و تائێستاش ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە 600 كەس دەبن.

هەروەها لەو وڵاتە زەنگی مەترسی لێدراوە و لە 15 ویلایەتی ئەمریكا داواكراوە لە هاوڵاتیان بچنە ماڵەوە.

Qaiwan
Qaiwan