جیهانی

بە یەكجاری مەترسیيە گەورەكە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە یەكجاری مەترسیيە گەورەكە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسی گەورەی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت لە چوار رۆژدا ئامارەكە لە 200 هەزارەوە بۆ 300 هەزار زیادی كردووە.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ناسراو بە (WHO) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "نەخۆشی كۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و ئێستە تووشبووان لەسەرانسەری جیهان گەیشتونەتە سەرو 300 هەزار كەس".

ئاماژەی بەوەشكردووە" سەرەتا كە نەخۆشیەكە بڵاوبووەوە زیاتر دوو مانگی پێچوو تا ئامارەكە گەیشتە 100 هەزار كەس، بەڵام دواتر بەخێرایی بڵاوبووەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە ئامارەكە بۆ 200 هەزار بەرزبووەوە و لە ئێستاشدا كە بوەتە مەترسی گەورە لە ماوەی چوار رۆژدا ئامارەگە لە 200 هەزارەوە گەیشتوەتە 300 هەزار كەس".

رێكخراوەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو "باشترین چارەسەر بۆ دووربوون لە نەخۆشیەكە مانەوەیە لە ماڵەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان