جیهانی
ئێران.. نیوەی کارمەندانی دەوڵەت لە ماڵەوەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت کە نیوەی کارمەندانی دەوڵەت لە کاردا نین و مۆڵەتیان پێدراوە لە ماڵەوە بن بەمەبەستی پاراستنیان و تووشنەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە "یەکێک لەو رێککارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتوومانەتە بەر ئەوەیە کە نیوەی کارمەندانی دەوڵەتمان ناردووەتەوە ماڵەوە و مۆڵەتمان پێداون".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە رێککارەکانی دیکە بریتی بوو لە ئازادکردنی بەندکراوان لەبەر سەلامەتی گیانیان تاوەکو 20ی نیسان".
جێگای ئاماژەیە، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەشێوەیەکی بەربڵاو تێیدا بڵاوبووتەوە و تەشەنەیکردووە بەشێوەیەک تاوەکو ئێستا زیاتر لە 24 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە یەک هەزار و 934 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.