جیهانی

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەمساڵ ئەنجام نادرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەمساڵ ئەنجام نادرێت
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی هۆڵەندا بڕیاریدابەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان، تاقیكردنەوەی نیشتمانی ئەمساڵ لە ناوەندەكانی خوێندنی وڵاتەكەیان ئەنجام نادرێن.

ئاری سلۆت، وەزیری پەروەردە و فێرکردن و کولتوور و زانست ئەمڕۆ رایگەیاند "دوای داخستنی بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی هۆڵەندا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە و نەبوونی بەرچاوڕوونی لە دواین بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن و کولتوور و زانستی هۆڵەندا بە راوێژ لەگەڵ رێکخراوەکانی پەروەردەیی بڕیارماندا هەموو تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی ئەمساڵی خوێندنی 2019-2020 رادەگیرێن و ئەنجام نادرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی قوتابخانەکان، وەك ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بەهەند وردەگیرێت و دیبلۆم بە دەرچوان دەدرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆڵەندا 5560 کەسە و لەو ژمارەیەش تا ئێستا 276کەس گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان