گەلەری

بەدروستکردنی دەمامک رووبەڕووی کۆرۆنا دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدروستکردنی دەمامک رووبەڕووی کۆرۆنا دەبنەوە
مەودا میدیا- بێساران تۆفیق

کارگەیەک بۆ دروستکردنی دەمامک لە شارۆچکەی سەیدسادق دروستکراوە و پابەند بە رێنمایەکانی خۆپارێزی کارەکانیان دەکەن، تاوەکو ئێستا توانیویانە بێ بەرامبەر دەمامک ببەخشنە تەندروستی سەیدسادق و سەرجەم فەرمانگە حکومییەكانی ناوچەكە، داواکارن ھاوکاری بکرێن تا لەم کاتەدا ئەوانیش بتوانن کارەکانیان بەردەوامی پێبدەن و گرفتی کەمی دەمامک لە ھەرێمی كوردستان دروست نەبێت.

لەكارگەی دروستكردنی دەمامك لە سەیدسادق رۆژانە زیاتر لەھەزار دەمامک دروست دەكرێت، تائێستاش توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لەو دەمامکانە رەوانەی شاری سلێمانی بکەن، وەک خۆیان دەڵێن کوالێتی دەمامکەکان و هەرزانیان وایکردووە خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمەکانیان هەبێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان