جیهانی

ئێران هاوكارییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل رەتدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هاوكارییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل رەتدەكاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، هاوكاری هەر وڵاتێك لە رووی تەندروستییەوە قەبوڵ دەكەین و دەرگامان واڵایە بۆیان تەنیا هاوكاری ئەمریكا و ئیسرائیل نەبێت.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "پێشوازی لە هەر هاوكارییەكی وڵاتان و كەرتی تەندروستی هەر وڵاتێك دەكەین بۆ هاوكاریكردنی ئێران لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئێران دەرگای كراوەیە بۆ هەر وڵاتێك جگە لە ئەمریكا و ئیسرائیل و بەهەموو جۆرێك هاوكاری ئەو دوو وڵاتە رەتدەكەینەوە لەهەر بوارێكدا و بە تایبەتی كۆرۆنا".

پێشتر بڕیاربوو پزیشكانی بێسنوری فەرەنسا لە ئێران نەخۆشخانەیەكی 48 قەرەوێڵەی دروست بكەن بەڵام ئێران رێگەی بەوەنەدا بە هۆكاری ئەوەی وڵاتە 10 هەزار قەرەوێڵەیان لە نەخۆشخانەكاندا ئامادەیە.
Qaiwan
Qaiwan