کوردستانی

ژنێک لە تۆڵەی باوکی چوار فیشەک بە پیاوێکەوە دەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لە تۆڵەی باوکی چوار فیشەک بە پیاوێکەوە دەنێت


مەودا میدیا-

لەناو یەکێک لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە قەزای ئاکرێ، ژنێک چوار فیشەک بە کەسێکەوە دەنێت وەک تۆڵەی کوژرانی باوکی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە"ئەمڕۆ دووشەممە، ژنێک لە قەزای ئاکرێ لە ناو فەرمانگەی باری شارستانی قەزاکە چوار فیشەک بە کەسێکەوە دەنێت وەک تۆڵەی کوژرانی باوکی".

هەر بەپێی زانیارییەکان" باوکی ژنەکە لەلایەن ئامۆزایەکی ئەو کەسەوە کوژراوە کە ژنەکە ئەمڕۆ تەقەی لێکردووە، کێشەکە کۆمەڵایەتییەو ژنەکە وەک تۆڵەکردنەوەی باوکی ئەو کارەی کردووە".

پۆلیسی قەزاکە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەو کەسەکەش بە سەختی برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ه،ع




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش