کوردستانی

قوباد تاڵه‌بانى مژده‌ى پێیه‌ بۆ خه‌ڵكى رانیه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵه‌بانى مژده‌ى پێیه‌ بۆ خه‌ڵكى رانیه‌

مه‌ودا میدیا-


جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دروستكردنى شه‌قامى دوسایدى ناوبازاڕى رانیه‌.

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "لە ئه‌مڕۆوه‌ و لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد، دەست دەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیە".

وتیشى "خۆشحاڵم بە چارەسەرکردنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری رانیەی خۆشەویست، بەهیواین لەکاتی دیاری کراودا هەموو کارەکانی تەواو ببێت و بەم پڕۆژەیە خزمەتێکی بچوکی ئەو شارە خۆشەویستە بکەین".

باسى له‌وه‌شكرد "دەستی هەموو ئەو کەس و لایەنانە خۆش بێت کە هاوکار بوون لە رێکخستن و چارەسەرکردنی بەربەستەکان، بێگومان پڕۆژەی دیکەشمان هەیە بۆ دەڤەری راپەڕینی ئازیز و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو دەڤەرە و هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان".


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan