کوردستانی
یەکێتیی ئاماده‌كارى ناوى كاندیده‌كانى بۆ په‌رله‌مان ته‌واو كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان ئاشكراى ده‌كات، رێکارەکانى یەکلاکردنەوەى ناوى كاندیده‌كانى بۆ ئه‌م خوله‌ى پەرلەمانى کوردستان تەواو کردووە.
مەکتەبى سیاسیى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان، لەگەڵ ئۆرگانەکانى مەکتەبى رێکخستن و مەڵبەندەکانى، ناوى كاندیده‌کانى بۆ ئه‌م خوله‌ى پەرلەمانى کوردستان، بۆ هەر چوار بازنەکەى هەڵبژاردن تەواو کردووە.
به‌پێى زانیارییه‌كان، لە ناو لیستى كاندیده‌کان، ناوی کەسایەتیى سەربەخۆى پێکهاتەکان هەیە.
رزگار حاجى حه‌مە، لێپرسراوى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتیی رایگه‌یاند، ئامادەکارییەکانیان تەواو بووە، پێش 28ى ئەم مانگە ناوى سەرۆک لیستەکانیان ئاشکرا دەکەن.