کوردستانی

هه‌وا فێنك و به‌ شه‌ودا سارد ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌وا فێنك و به‌ شه‌ودا سارد ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

بارستە هەوایەکی سارد ڕوو دەكاتە هەرێم و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، بەشێوەیەكی نائاسایی بۆ ئەم كاتەی ساڵ پلەكانی گەرما بە نزیكەی 12 پلە دادەبەزن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لەنێوان 2ى مانگى داهاتوو، بۆ 5ى هه‌مان مانگ، بارستە هەوایەکی سارد لە رۆژهەڵاتی روسیاوە بگاتە ناوچەکانی باکووری ئێران و هەرێمی کوردستان و عیراپ".

وتیشى "کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی باکووری ئێران ئەبێت بە باران و کەشێکی سارد و لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە چالاکبوونی بای بەهێز و فێنکی باکوری رۆژهەڵات کاریگەری ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێشبینی نزمبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەوکاتەی ساڵ لە پلەکانی گەرمادا دەکرێت بەنزیکەی 8 تا 12 پلە، کە ئەمەش کەشێکی زۆر فێنک لەناوچەکەدا دروست دەکات، کە بۆ مانگی تەمووز تا رادەیەک دەگمەن و نائاسایی ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan