راپۆرت
نه‌دانى مووچه كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نزیك ده‌بێته‌وه له دوو مانگ، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ پاره‌یه‌كیش نه‌كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه، به‌هۆیه‌وه دۆخى بازاڕ به‌ته‌واوى سست بووه.
خاوه‌نكار و دوكانداره‌كان باس لهوهدهكهن، ئه‌وه‌ى بازاڕ ده‌جوڵێنێت فه‌رمانبه‌رانن، ئه‌و مووچه‌ى دابه‌شده‌كرا، پاره‌یه‌كى زۆر ده‌كه‌وته بازاڕه‌وه و ده‌ستاو ده‌ستى ده‌كرد، به‌ڵام نزیكه‌ى دوو مانگه هیچ پاره‌یه‌ك نه‌كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه.
ئامانج كه‌ریم، خاوه‌نكار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر پاره‌ى پێ نه‌بێت، بازاڕیش له دۆخێكى سستدادهبێت، ئه‌و مووچه‌ى دابه‌شده‌كرێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر مووچه نه‌درێت راسته‌وخۆ بازاڕ سست ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ى بازاڕ ده‌جوڵێنێت فه‌رمانبه‌رانن، مانگانه نزیكه‌ى تریلیۆنێك دینار بۆ مووچه دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته بازاڕ و بازاڕ ده‌بوژێنێته‌وه، به‌ڵام دوو مانگه مووچه نه‌دراوه و ئه‌وه‌ش وایكردووه دۆخى بازاڕ زۆر خراپبێت و جوڵه بوه‌ستێت".
شه‌وكه‌ت شاكر، گۆشتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر پاره‌ى پێنه‌بێت و مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتبێت ئه‌وه‌ى پێویستییه‌ى زۆر خواستى له‌سه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه گۆشته، كیلۆیه‌ك گۆشت به 20 هه‌زار، فه‌رمانبه‌ر ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت له گیرفانى و پاره‌ى پێ نه‌بێت، نایكڕێت، دوو مانگه فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، خواست له‌سه‌ر گۆشت به‌ته‌واوى دابه‌زیووه".
ع
بیروڕا



