کوردستانی
هاوڵاتییان و مامۆستایان هه‌ڕه‌شه‌ى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه خۆپیشاندانى فراوانى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و چینوتوێژه‌كان له شارى سلێمانى ئه‌نجامبدرێت، له‌كاتێكدا لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى ده‌ڵێت، له ئێستادا كاته‌كه گونجاو نییه.
مامۆستایەکی ناڕازیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دژى ئه‌و نادادی و سته‌مه‌ى به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆران ده‌كرێت له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم، هه‌موو چینوتوێژه‌كان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌نجامده‌ده‌ین، رێز له قسه و راى لیژنه‌ى ئه‌منى ده‌گرین".
وتیشى "رۆژى پێنجشه‌ممه دیاریكراوه وه‌ك خۆپیشاندان و داوا ده‌كه‌ین ته‌واوى هاوڵاتییان و خاوه‌نكاره‌كان به‌شداریی بكه‌ن چونكه دۆخى دارایی هه‌موو هاوڵاتییان خراپه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حكومه‌تى هه‌رێم زۆر بێباكه و دواى دوو مانگ ئاماده نییه مووچه دابه‌شبكات، به ئاشكرا سته‌م له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و ئێمه‌ش ئه‌وه قه‌بوڵ ناكه‌ین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه كه هى مانگى پێنج و شه‌شه.
ع
بیروڕا



