کوردستانی
پۆلیسى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگاداردهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگاداردهكاتهوه و دهڵێت، ئهگهر كێشهیهك دروستبوو پهیوهندیی بهو ژمارانهوه بكهن.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەکاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێ دەوەستێت.
تیمە تەکنیکییەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.
لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
504
7003
07705047024
هەروەها هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەهەمانشێوە هێڵی گەرمی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ژمارە 122 بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە لەکارکەوتووەو لەکاتی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلانەوە:
07701949090
07701949191
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ع
بیروڕا



