تەندروستی

ته‌ندروستیی: به‌ڵێنمان پێدراوه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌یه‌كى تر وه‌ربگرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستیی: به‌ڵێنمان پێدراوه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌یه‌كى تر وه‌ربگرین

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك كارمه‌ندانى ته‌ندروستيى به‌ هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى دوو بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند، مه‌رجى شكاندنى بایكۆته‌كه‌یان وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگى دوو بوو له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى مووچه‌ی مانگى سێ پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان.

له‌و باره‌یه‌وه‌، هاوژین عوسمان، سه‌رۆكى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندورستیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى حكومییه‌وه‌ به‌ڵێنمان پێدراوه‌ پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌یه‌كى تر وه‌ربگرین.

وتیشى، له‌ ئێستادا كه‌ مووچه‌ى مانگى دوو وه‌رگیراوه‌ و بایكۆتمان شكاندووه‌، چاوه‌ڕێی به‌جێهێنانى به‌ڵێنه‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنى موو چه‌یه‌كى تر.

بایكۆتكردنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی له‌ كاتێكدابوو گه‌شتبووینه‌ كۆتایی مانگى سێ و مووچه‌ى مانگى دوویان وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه‌ داواكاری ئه‌وه‌شیان هه‌بوو پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى سێش وه‌ربگرن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش