ئابووری
بڕیارێك له خزمه‌تى حاجییان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجییان، ئه‌مڕۆ بانکی ناوەندی، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "بڕى ته‌رخانكراو بۆ هه‌ر حاجییه‌ك سێ هه‌زار دۆلاره".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ئایارى 2024، بانکی ناوەندی عیراق لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگه‌یاند "لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەشتی حاجیان بۆ وڵاتی سعودیە، سەرجەم ناوەندەکانی ئاڵوگۆری دراوی حکومی ئاگادار دەکاتەوە بە دابینکردنی بڕی شایستەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ حاجیان".
ئه‌وه‌ش هاتووه "لەبری بەکارهێنانی تکت و ڤیزا، حاجیان لە رێگەی بارکۆدی تایبەت بە گەشتکردنیان (QR ) دەتوانن سکان بکەن و داوای وەرگرتنی دۆلار بکەن".
بانکی ناوەندی ئه‌و بڕه دۆلاره‌ی كه تەرخانکراوه بۆ هەر حاجییه‌ك ئاشكرا كردووه كه سێ هەزار دۆلارە و ئەم بڕیارەش لە ئه‌مڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پ ح ع