تەندروستی

پزیشكێك چه‌ند رێنماییه‌كى گرنگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكێك چه‌ند رێنماییه‌كى گرنگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی سكچوون و رشانه‌وه‌، پزیشکێكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات "هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە زۆرن، کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن".

له‌ روونكردنەوەیەكدا له‌و باره‌یه‌وه‌، د.پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیيەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ده‌ڵێت "هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و رشانەوە زۆر زیاد دەکات لەناو منداڵاندا، ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرماوه‌یە، کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزدا و گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمییەدا لەگەڵ وشکبوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزدا و کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و رشانەوە".

راشیده‌گه‌یه‌نێت "هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە زۆرن، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاریی بە پڕۆتین، یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاریی بەجۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت، کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن".

ئه‌و دكتۆره‌ چه‌ند رێنماییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت":

1-هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەوه‌ و بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
2-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3-سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
5-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan