تەندروستی
مێرووله تیمێك پێكدههێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به مهبهستى لەناوبردنی مێروولە لە بندیواری قەڵاى ههولێر، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شارهكه تیمێك پێكدەهێنێت، راشیدهگهیهنێت "پشكنینیان بۆ كراوه و هیچ زیانێكی نییە.
لە راگەیەندراوێكدا بهڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر،رایگهیاندووه "دوای بڵاوبوونەوەی مێروولەیەکی زۆر لە بندیواری قەڵات، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی راسپێردرا بۆ ناردنی تیمی رشاندنی دەرمان بۆ شوێنی مەبەست، بۆ رشاندنی له شوێنەکە و نەمانی ئەم زیندەوەرە".
دهشڵێت "پارساڵ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر دوای ناردنی نموونەیەک لەم زیندەوەرە بۆ پشکنین لەبەغداد، دەرکەوتووە هیج زیانێکی نییە، ئەم مێروولەیە لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی هاوین پەیدادەبێت و دوای گەرمبوونی کەشو هەوا نامێنێت".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "بۆ ئەم مەبەستە هەموو ساڵێک لەپلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، هەڵمەتی رشاندنی دەرمان دژی مێش و مەگەز و زیندەوەرە زیانبەخشەکان ئەنجامدەدرێت، ئەوەش لە رێگەی تیمی رشاندنی تایبەتمەند لە پاراستنی تەندروستیی هەولێر".
پ ح ع