کوردستانی

به‌ به‌ڵگه‌وه هه‌ر رۆژه‌ و چه‌واشه‌كارییه‌كى حكومه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ به‌ڵگه‌وه هه‌ر رۆژه‌ و چه‌واشه‌كارییه‌كى حكومه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "لیستى ناوى مامۆستایانى وانه‌بێژیان ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى دامه‌زراندن"، نوێنه‌رێكى وانه‌بێژان ئاشكرایده‌كات "وه‌زیرى دارایی عیراق پێى وتوون، هیچ ناوێكى مامۆستاى وانه‌بێژ نه‌هاتووه‌ بۆ وه‌زاره‌تى دارایی".

عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى گشتیى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عیراق ته‌یف سامى، دانیشتین و 45 خوله‌ك گفتوگۆمان له‌ باره‌ى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژه‌وه‌ كرد".

وتیشى "وه‌زیرى دارایی پێى راگه‌یاندن، تاوه‌كو ئێستا ناوى یه‌ك مامۆستاى وانه‌بێژ نه‌هاتووه‌ بۆ وه‌زاره‌تى دارایی عيراق، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌ینێرن من چۆن كارى له‌سه‌ر بكه‌م؟".

نوێنه‌ره‌كه‌ى وانه‌بێژان، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد "ئه‌وان راناوه‌ستن و كۆڵناده‌ن، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان، وه‌ دامه‌زراندنیشیان زۆر ئاسانه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بیه‌وێت و پێداگرى بكات، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت له‌سه‌ر بودجه‌ى عیراقیش ئه‌وان دابمه‌زرێنێت".

ئه‌وه‌شى وت "حكومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت ئه‌وان دامه‌زرێنێت و نایه‌وێت خه‌ڵك مووچه‌ وه‌ربگرێت و ئاسووده‌ بن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان